کوردستانی
هەرێم بۆ بەغدا: وەڵاممان بۆتان دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت "لە دواسەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا وەزارەتی نەوتی عیراق پرۆپۆزەڵێكیان ناردووە و لەئێستادا دیراسە دەكرێت تاوەكو كۆتایی ئەم هەفتەیە وەڵامی وەزارەتی نەوتی عیراق دەدەینەوە".

ئەمڕۆ یەکشەممە ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی كوردستانی راگەیاندووە "لە دوا سەردانی شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا وەزارەتی نەوتی عیراق پرۆپۆزەڵێكی لەبارەی دۆسیەی نەوتەوە بۆ هەرێم ناردووە و لەئێستادا دیراسەی دەكەین و تا كۆتایی ئەم هەفتەیە وەڵامی عیراق دەدەینەوە".
لەبارەی بڕیارەكەی دادگەی فیدراڵیەوە، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت "هەڵویستی هەر چوار سەرۆكایەتییەكە لەبارەی بڕیارەكەوە روونە و پێشتر راگەیەندراوە و لە چوارچێوەی دەستووردا گفتوگۆكانمان بەردەوامدەبێـت و دەستبەرداری مافە دەستورییەکانمان نابین".
باسی لەوەشکرد "بەغدا بەشێوەیەکی ئینتیقائی مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەکات، بۆ نمونە لە ساڵی 2019 سەبارەت بە پێناسەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بڕیارێکی دەرکردوە، بەڵام تائێستا بڕیارەکە جێبەجێنەکراوە، هیچ بەدواداچونێکیش نەکراوە بۆ جێبەجێکردنی".
ر. ئ.

بیروڕا