کوردستانی

لە سلێمانی خۆپیشاندان دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی خۆپیشاندان دەستیپێکرد
مەودا میدیا-

خۆپیشاندانی بەشێک لە فەرمانبەران‌ و مامۆستایانی کەمپی کۆن‌ و نوێی زانکۆی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە دەستیپێکرد.

وەزارەتی دارای و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوێنێ یەکشەممە خشتەی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە، بەڵام لە سلێمانی تائێستا مووچەی مانگی سێی خانەشینان و وەزارەتی خوێندی باڵا و چەند شوێنێکی دیکە دابەشنەکراوە.

بەو هۆیەشەوە ئەمڕۆ بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و یەکێک لە دروشمەکانیان ئەوەیە دەڵێن "ئەوەی بەوان دەکرێت بەکەس نەکراوە و جگەلەوەی بێبەشکراون لە پلەبەرزکردنەوە و پێدانی زەوی مووچەکانیشان لەکاتی خۆیدا پێنادرێت".

لە عیراق ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان تائێستا دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ کۆتایی نەهاتووە و ناشزاندرێت کەی کۆتاییدێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan