کوردستانی
دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار لە سلێمانیش دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
هەرچەندە تائێستا چەند فەرمانگەیەک لە سلێمانی ماون مووچەی مانگی سێ وەربگرن، بەڵام بەڕێوەبەری گەنجینەی یەک لە سلێمانی دەڵێت "لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران دەکرێت".
هەرچەندە تائێستا چەند فەرمانگەیەک لە سلێمانی ماون مووچەی مانگی سێ وەربگرن، بەڵام بەڕێوەبەری گەنجینەی یەک لە سلێمانی دەڵێت "لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران دەکرێت".
ئەمڕۆ دووشەممە نۆی ئایاری 2022 حەسەن رەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی ئەو خشتەیەی بۆ مووچە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ چەكی بانكیمان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەندروستی كردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی لەلایەن ئێمەوە چەکیان بۆکراوە سەردانی بانک دەکەن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی چواری کارمەندانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکانیان".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی لەلایەن ئێمەوە چەکیان بۆکراوە سەردانی بانک دەکەن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی چواری کارمەندانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکانیان".
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی یەكشەممە نۆی ئایاری 2022 وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی چواری راگەیاند و بەپێی خشتەكە ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەکرێت و وەزارەتی تەندروستیش وەک یەکەم وەزارەت مووچەی پێدەدرێت.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


