کوردستانی
"لەسەر راسپاردەی بافڵ تاڵەبانی پێداویستی نەخۆشخانەکان بۆ دوو مانگ دابیندەکرێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوکاری و پێداویستی پزیشکی بۆ ماوەی دوو مانگ بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکانی سلێمانی دابینکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوکاری و پێداویستی پزیشکی بۆ ماوەی دوو مانگ بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکانی سلێمانی دابینکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "لەسەر راسپاردەی بافڵ تاڵەبانی، هاوکاری و پێداویستی پزیشکی بۆ ماوەی دوو مانگ بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکانی سلێمانی دابین کرا، جێگەی ئاماژەیە نەمانی دەرمان و زەنگی مەترسی لە ناوەندەکانی تەندروستیی سلێمانی یەکێکە لە ئاستەنگەکان وەک پێویست خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بە هاوڵاتییان و نەخۆش ناکرێت".
باسی لەوەشكردووە "یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە دروستبوونی کێشە و کەمی پێداویستی پزیشکی و دەرمان هەمیشە و بەردەوام هاوکار و هەماهەنگ بووە، بەجۆرێک پاڵپشتی و پشتیوانی کەرتی تەندروستیی سلێمانیی بووە و توانیویەتی ئەو کەلێنانە پڕبکاتەوە کە گرفتی لەبەردەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دروستکردوە".
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر بەرپرسانی تەندروستیی سلێمانی سەبارەت بە کێشەی دەرمان لە سنووری پارێزگای سلێمانی رایانگەیاند، کێشەی دەرمان ئێستا لەم ناوچەیە لە ترۆپکدایە و بەشێک لە نەخۆشخانەکان لە قەیراندان.
ر. ئ.
بیروڕا


