کوردستانی

ئەو کرێکارەی لە کەلار کەوتە بیرێکەوە رزگارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو کرێکارەی لە کەلار کەوتە بیرێکەوە رزگارکرا
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

ئەمڕۆ کرێکارێک لە قەزای کەلار لەکاتی کارکردنیدا لە ناو بیرێکی 20 مەتری لە هۆشخۆی دەچێت و گیردەخوات، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کەلاریش دەڵێت "بە هاوکاریی هاوڕێیەکی و کارمەندانی ئێمە توانیمان دەریبهێنینەوە و رزگاریبکەین".

ئیبراهیم محەمەد، بەڕێوەبەری بنکەی بەرگریی شارستانیی کەلار لەسەر رووداوەکە بە مەودا میدیا راگەیاند "ئەو کرێکارە لەکاتی کارکردنیدا لەناو بیرەکە سەتڵێک بەردەبێتەوە و بەر سەری دەکەوێت و لەهۆشخۆی دەچێت و دواتر بە هاوکاریی هاوڕێیەکی خۆی و تیمەکانی بەرگریی شارستانی تواندراوە رزگاربکرێت و دەربهێندرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد "لەئێستادا ئەو کرێکارە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە و تەندروستی بەرەو جێگیربوون دەڕوات".

بەگوێرەی زانیارییەکانی مەودا میدیا و ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە قوڵی ئەو بیرە 20 مەتربووە و لە ناو دوکانێکی سەرتاشیدابووە، کرێکارەکان ویستویانە پاکی بکەنەوە و تووشی ئەو رووداوەبوون.

ر. ئ.




Qaiwan
Qaiwan