کوردستانی

وەزارەتی بازرگانی لەبارەی بوونی کەڕوو لە بەشە برنجدا روونکردنەوەدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی بازرگانی لەبارەی بوونی کەڕوو لە بەشە برنجدا روونکردنەوەدەدات
مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم لەبارەی دەنگۆی بوونی کەڕوو لە بەشە خۆراکی برنجدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "ئەو برنجە پێشتر پشکنینی بۆ دەکرێت ئینجا بەسەر ھاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت".

چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە لەنێو بەشێک لە ئەو برنجەی کە لەلایەن بریکارەکانی خۆراک دابەشدەکرێت کەڕوو ھەیە و ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت "بەدواداچوونی بۆ ئەو برنجە کردووە کە لەگەڵ بەشە خۆراکی مانگانە دەدرێت بە ھاوڵاتییان و دەرکەوتووە لە بەشێک لە فەردە برنجەکانی لای بریکارەکانی خۆراک کەڕوو ھەیە".

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو حاڵەتە تەنیا چەند فەردەیەک لە چەند ھەزار تەنێک ھەیە و ئەوە " ئاساییە و دەکرێت لە کاتی گواستنەوە یان عەمبارکردن ئەم حاڵەتە رووبدات".

وەزارەتی بازرگانیی ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو فەردە برنجانەی کە گومانی بوونی کەڕوو تێیاندا ھەبووە دابەشنەکراون و ھەموو کات ئەم خۆراکانە گەڕێندراوەتەوە و لەناوبراون"، وتیشی "ھاوڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە ئەو بەشە خۆراکەی دابەشدەکرێت لەڕێگەی بریکارەکان پێشتر پشکینینی بۆ دەکرێت و پاش دڵنیا بوون دابەشدەکرێت".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan