کوردستانی
ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لەبارەی کوشتنی ژنێکی تەمەن 33 ساڵ لە ناحیەی شەمامک روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە رایدەگەیەنێت لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بەبوونی رووداوێکی کوشتن لە تعجیلی نوێ لە سنووری ناحیەی شەمامک، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداو و دەرکەوت کەوا ئافرەتێک بەناوی (بەهار زەکەریا فەتاح) تەمەن (33) ساڵ کوژراوە".
ئاماژەبەوەکراوە "دوای بەدواداچوون بۆ ئەم رووداوە هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە کەمتر لە پێنج کاتژمێر هاوسەرەکەی بەناوی (ا. ظ. م) دەستگیربکەن کە لەئاکامی روودانی دەمەقاڵی لەنێوانیان لەسەر کێشەی خێزانی لێیداوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە رێکخرا و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە و تۆمەتباری ناوبراو دەستبەسەرە لەلایەن پۆلیسی هەولێر".
س.ر
س.ر
بیروڕا