کوردستانی
فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان ناتوانن بڕیاری کۆتایی بدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ماوەی دوو مانگ زیاترە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان نەکراوە و وەک بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت "تاوەکو فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی یاسا هەڵبژاردنەوە رێکنەکەون دانیشتنەکان دەستپێناکاتەوە".
سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا وادەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دیارنییە و هەتاوەکو فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی یاسا هەڵبژاردنەوە رێکنەکەون دانیشتنەکان دەستپێناکاتەوە".
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامی هەیە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 24ی شوباتی 2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی 2022/10/1ی دیاریكرد وەك وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بڕیاریشە کاتی هەڵبژاردن دوانەخرێت و لەکاتی خۆیدا بکرێت و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بە دابینکردنی بودجەی تایبەت بۆ ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن.
س.ر

بیروڕا