کوردستانی

روونکردنەوە دەدرێت لەبارەی جیاوازی نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوە دەدرێت لەبارەی جیاوازی نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان
مەودا میدیا-

لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر لەبارەی جیاوازی نوێی نرخی موەلیدە لە گەڕەکەکان و شارەکان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و لە روونکردنەوەکەدا ئەم خاڵانەی خوارەوەی خستووەتەڕوو:

یەکەم: لە مانگى رابردوودا لە شارى سلێمانی (21) کاتژمێر کارەبای نیشتمانی هەبووە و موەلیدەکان (90) کاتژمێر کارەبایان داوە، بۆیە نرخی یەک ئەمپێر کارەبا بە بڕى (5000) دیاریکراوە.

دووەم: لە شارى دهۆک 17 کاتژمێر و نیو تاوەکو 18 کاتژمێر کارەباى نیشتمانى هەبووە و موەلیدەکان 195 کاتژمێر کارەبایان داوە، بۆیە نرخی یەک ئەمپێر 11 هەزار و 250 دینار دیاریکراوە.

سێیەم: لە شارى هەولێر کارەبای نیشتمانی 15 کاتژمێر و نیو تاوەکو 16 کاتژمێر کارەباى نیشتمانى هەبووە و موەلیدەکان بە تێکرای 245 کاتژمێر کارەبایان داوە، بۆیە نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 10 هەزار دینار بۆ 12 هەزار و 750 دینار دیاریکراوە، ئەوە جگە لەو گەڕەکانەی کە لەسەر داوای خۆیان هەر کات کارەبای نیشتمانی بڕابێت، موەلیدەکانى گەڕەک کارەبای پێداون، لای ئەوان موەلیدەکان 275 کاتژمێر کارەبایان داوە و نرخی یەک ئەمپێریش 13 هەزار و 750 دینار دیاریکراوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan