کوردستانی
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی: كێشه‌ی پاره‌ی وانه‌بێژان لە سەرتاسەری هەرێم بوونی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایدەگەیەنێت خولی دووەمی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی له‌دوای 11 رۆژی دیكه له تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی یەکەمی خوێندكاران ده‌ستپێده‌کات، ئاماژە بەوەشدەکات ته‌نها له سلێمانی كێشه‌ی پاره‌ی وانه‌بێژان نییه.
ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئایاری 2022 دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌میانه‌ی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی خولی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "تاقیکردنەوەکان شەش تاقیکردنەوەیە بۆ هەر وانەیەک ماوەی دوو کاتژمێر کاتی خوێندکارانە بۆ وەڵام دانەوە و لەسەر 60 نمرەیە و 40 نمرەشی لەلای مامۆستای وانەکەیە، ئەم تاقیکردنەوەیە و ئەو نمرەی مامۆستا دایدەنێت بۆ خوێندکارەکە کۆدەکرێتەوە و ئەنجامی کۆتایی لێوەردەگیرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی لەبارەی تاقیکردنەوەی خولی دووەم بۆ ئەو خوێندکارانەی کە دەرناچن یان دەرفەتیان نییە بەهەر هۆکارێک بێت بەشداری تاقیکردنەوەکان بکەن وتی "خولی دووه‌م له‌دوای 11 رۆژی دیكه له تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی یەکەمی خوێندكاران ده‌ستپێده‌کات، بۆئه‌وه‌ی خوێندكاران بتوانن سوود له پشوی هاوین وه‌ربگرن و هەر سەرقاڵی وانەخوێندن نەبن".
سەبارەت بە پارەی مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەی بەوەکرد "ته‌نها له سلێمانی كێشه‌ی پاره‌ی وانه‌بێژان نییه، به‌ڵكو كێشه‌كه په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی سیوله‌وه له بانكه‌كان و كێشه‌كه‌ش له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستان بوونی هه‌یه و بابەتێکی سیاسی نییە، سەرجەم وانەبێژان پارەی مانگی شوباتی 2022یان وەرگرتووە".
س.ر

بیروڕا