کوردستانی
بڕە پارەیەکی زۆر گەیشتە هەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئایاری 2022 ئاشکرایکرد پارەی کارمەندانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هاتووە.
ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "پارەی کارمەندانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە لە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەچوو هاتووە و دوای تەواوکردنی رێکارەکان دەستبەدابەشکردنی دەکرێت".
ئاماژەی بەوەکرد "دوای تەواوکردنی رێکارەکان ناوی ئەو بانکانە لە پەیجەکەمان بڵاودەکەینەوە کە پارەکەی لێ دابەشدەکرێت، هەروەها هەوڵدەدەن لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی پارەکە بکەین".
ئەو كارمەندانەی كە فەرمانبەری حكومەت نین بڕی 250 هەزار دینار وەردەگرن و ئەوانەشی فەرمانبەری حكومەتن بڕی 150 هەزار دینار وەردەگرن.
س.ر

بیروڕا