کوردستانی

حکومەت لەبارەی مووچە و داهاتی مانگانەوە روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەت لەبارەی مووچە و داهاتی مانگانەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی داهات و مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و رایدەگەیەنێت مووچەی مانگانە پێویستی بە بڕی نزیکەی (616) ملیۆن دۆلار هەیە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی  بڵاوکردەوە و رایگەیاند "بە گشتی مووچەی مانگانە پێویستی بە بڕی نزیکەی (616) ملیۆن دۆلار هەیە"، بەشێوەیەکی گشتیی بەم جۆرە دابین دەکرێت:

- داهاتی نەوت: (350 ملیۆن دۆلار)

- داهاتی ناوخۆ: (128 ملیۆن دۆلار)

- پارەی بەغدا: (138 ملیۆن دۆلار)

ئاماژەی بەوەکردووە، لە مانگەکانی 1و 2ی 2022 ئەو پارەیەی بڕیاربوو بەغدا بۆ مووچە بینێرێت نەهات، بۆیە لە داهاتی نەوت ئەو بڕە پڕکرایەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوە بو:

مانگی (کانونی دووەم/1)،  داهاتی بەردەستی نەوت لە مانگی 1ی 2022 کە ماوەتەوە بۆ مووچە بریتیبووە لە بڕی نزیکەی (308) ملیۆن دۆلار،  لە مانگی 1ی 2022 پارەی بەغدا نەهات بۆ مووچە، بۆیە  پێویست بوو کە لە داهاتی نەوت پڕ بکرێتەوە.

جوتیار عادل وتی "بڕی پێویست بۆ پڕکردنەوەی مووچە لە داهاتی نەوت بریتی بوو لە (180 ملیۆن دۆلار) تاکوو بتواندرێت بڕی (488 ملیۆن دۆلار) تەرخان بکرێت بۆ تەواوکردنی مووچەی پێویست،  ئەو بڕەش لە داهاتی نەوتی مانگی 2ی 2022 پڕکرایەوە".

مانگی(شوبات/2)، داهاتی بەردەستی نەوت لە مانگی 2ی 2022 بریتیبوو لە بڕی (412 ملیۆن دۆلار)، دوای پڕکردنەوەی موچەی پێویستی مانگی 1ی 2022 کە بڕەکەی (180ملیۆن دۆلار) بو، پارەی ماوەی بەردەست بۆ مووچەی مانگی 2ی 2022 لە داهاتی نەوت، بریتیبوو لە (232 ملیۆن دۆلار)، لە مانگی 2ی 2022 دووبارە بەغدا پارەی نەنارد بۆ مووچەی مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارەی ماوەی بەردەست بۆ مووچەی مانگی 2ی 2022 لە داهاتی نەوت، بریتیبوو لە (232 ملیۆن دۆلار).
 
وتیشی "بڕی پێویستی ئەو مەبلەغەی بۆ پڕکردنەوەی مووچە لە داهاتی نەوت، بریتیبوو لە بڕی (256 ملیۆن دۆلار) تاکو بتواندرێت بڕی (488 ملیۆن دۆلار) تەرخان بکرێت بۆ تەواوکردنی مووچەی پێویست، ئەو بڕەش لە داهاتی نەوتی مانگی 3ی 2022 پڕکرایەوە". 

 مانگی(ئازار/3)، داهاتی بەردەستی نەوت لە مانگی 3ی 2022 بریتیبوو لە بڕی (591 ملیۆن دۆلار)، دوای پڕکردنەوەی مووچەی پێویستی مانگی 2ی2022 کە بڕەکەی بریتیبوو لە (256 ملیۆن دۆلار)، پارەی ماوە و بەردەست بۆ مووچەی مانگی 3ی 2022 لە داهاتی نەوت، بریتیبوو لە بڕی (335 ملیۆن دۆلار)، بڕی پێویستی مووچە لە مانگی 3ی 2022 بریتیبوو لە (363 ملیۆن دۆلار)، چونکە لە مانگی 3ی 2022، بەغدا تەمویلی 200 ملیاری نارد کە بۆ مووچەی مانگی 3ی 2022ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەرخانکرا.

باسی لەوەشکرد "بڕی کورتهێنان بۆ دابینکردنی مووچەی پێویست بریتی بو لە بڕی (28 ملیۆن دۆلار) کە ئەو بڕەش لە داهاتی نەوتی مانگی4ی 2022 پڕکرایەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە