ئابووری
بەهای دۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوە و هۆکارەکانی ئاشکرادەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ماوەی چەند رۆژێکە بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا رووی لە بەرزبوونەوە کردووە بە جۆرێک ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی گەیشتە 148 هەزار و 200 دیناری عیراقی.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی چەند رۆژێکە بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا رووی لە هەڵکشان کردووە هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەئێستادا بانکی ناوەندی دۆلار کەمتر دەخاتە بازاڕەکانەوە و خواست زیاترە لەسەری".
ئاماژەی بەوەکرد "لە چەند رۆژی رابردوو بانکی ناوەندی نزیکەی 50 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەکانەوە، بەڵام لەئێستادا بۆ 21 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە، ئەمەش پاڵپشتی بازاڕەکان ناکات".
وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی وتی "هەموو مانگێک نزیک سەری مانگ بەهای دۆلار دادەبەزێت، لەبەرئەوەی بانکەکان پابەند دەبن بە پێدانی مووچەوە، هەروەها هۆکارێکی دیکەش هێنانی کەلوپەل و فرۆشتنەوەیان بە دینار لەلایەن بازرگانەکانەوە لە بازاڕەکاندا و دواتر دۆلار دەکڕنەوە".
لەبارەی دابەزینی بەهای دۆلارەوە وتیشی "لە دوای 25ی مانگەوە بەهای دۆلار دووبارە دادەبەزێتەوە بەهۆی پێدانی مووچەی فەرمانبەران لە بانکەکان".
س.ر