کوردستانی
لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە سێ هاوڵاتی سوتان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەرپرسی بەرگریی شارستانیی شەقڵاوە رایدەگەیەنێت، لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گوندێکی ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە دایکێک و دوو منداڵی سوتاون و رەوانەی نەخۆشخانەکراون.
بەرپرسی بەرگریی شارستانیی شەقڵاوە رایدەگەیەنێت، لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گوندێکی ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە دایکێک و دوو منداڵی سوتاون و رەوانەی نەخۆشخانەکراون.
سەرمەند ئەبدولقادر، بەرپرسی بەرگریی شارستانیی شەقڵاوە بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە گوندی ئارمەندی ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە ژنێک و دوو منداڵی بەڕێژەی جیاواز سوتاون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون".
سەبارەت بە رێژەی سوتاوی بریندارەکان وتی "تەنها منداڵە نۆ ساڵانەکە رێژەی سوتاوییەکەی بەرزە ژنەکە و گەنجەکە ئاستی سوتاویان کەمترە".
سەبارەت بە رێژەی سوتاوی بریندارەکان وتی "تەنها منداڵە نۆ ساڵانەکە رێژەی سوتاوییەکەی بەرزە ژنەکە و گەنجەکە ئاستی سوتاویان کەمترە".
روونیشیکردەوە "ئاگرهكه لهكاتێكدا روویداوه، كه سۆندهی غازی تهباخی ئهو ماڵه تهقیبوو و غازێكی زۆر دزهی كردبوو، بهبێ ئهوهی پێی بزانن، كاتێك ههوڵیانداوه ئاگری تهباخهكه داگیرسێنن، بههۆی پڕبوونی ژوورهكه له غاز، ئاگرێكی كتوپڕ و گهوره تهواوی ژوورهكهی داگرتووه، بهوهۆیهشهوه ئهو سێ هاوڵاتییه سووتاون".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا



