کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت هەوڵەکانمان لەپێناو پاراستنی ژیان و ئارامیی خەڵکدا بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت هەوڵەکانمان لەپێناو پاراستنی ژیان و ئارامیی خەڵکدا بێت
مەودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا كۆبووەوە و ستراتیژی نوێی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەی داعشیان تاوتوێكرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ لە دەباشان لەگەڵ جەنەڕاڵ جۆن برێنن، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا کۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكەدا، لە دیدارێکدا کە وەھاب ھەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی ھێزەکانی دژەتیرۆر ئامادەیبوو گفتوگۆ لەبارەی ھەماھەنگیی نێوان دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێم و عیراق کرا و ستراتیژی نوێی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش تاوتوێکرا.

لە دیدارەکدا جەخت لە فراوانکردنی پەیوەندی و هاریکارییە سەربازی و هەواڵگرییەکان کرایەوە لە نێوان هەرێم، عیراق و هێزەکانی هاوپەیمانان لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش لە وڵاتدا.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن