کوردستانی
كێشهی درێژی تابلۆ نوێیهكه چارهسهركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، گرفتی قەبارەی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییان چارەسەرکراوە و قەبارەی تابلۆکان بەگوێرەی شوێنی دانانی تابلۆ لەسەر ئۆتۆمبێلەکە دەگۆڕێت.
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، گرفتی قەبارەی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییان چارەسەرکراوە و قەبارەی تابلۆکان بەگوێرەی شوێنی دانانی تابلۆ لەسەر ئۆتۆمبێلەکە دەگۆڕێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند، کێشەی تابلۆ نوێیەکەی ئۆتۆمبێل چارەسەرکراوە، لەئێستابەدواوە تابلۆ نوێیەکان بەگوێرەی شوێنی تایبەتی تابلۆ لەسەر ئۆتۆمبێلەکان دەروستدەکرێت.
باسی لەوەشکرد، ئەو ئۆتۆمبێلانەی شێوەی جێگای تابلۆی دواوەیان جیاوازە تابلۆی بچوکی دواوەیان بۆ دەبەسترێت و بۆ بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە هەر تابلۆ لاکێشەکەدەبێت.
روونیشیکردەوە، ئێمە لەسەر خواستی هاوڵاتییان کە زۆرینەیان ئەو تابلۆ لاکێشەیەیان بەلاوە جوانبووە، دیزاینمانکردووە، بەڵام لەئێستاوە ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئەو تابلۆ لاکێشانەی بۆ نابێت بۆی دەگۆڕین.
ر. ئ.
ر. ئ.