کوردستانی

کۆمپانیای فەیسبووک هۆشدای دەدات بە عیراقییەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمپانیای فەیسبووک هۆشدای دەدات بە عیراقییەکان
مەودا میدیا-

کۆمپانیای فەیسبووک رێکاری تایبەت بەرانبەر ئەو پەیج و سایتانەی عیراق دەگرێتەبەر کە هەواڵی ناڕاست و ساختە بڵاودەکەنەوە و ئاگادارییان دەکاتەوە.

ناوەندی راگەیاندنی ئەلیتکرۆنی عیراق رایگەیاند "ناوەندی راگەیانی ئەلیکترۆنی سەرجەم ماڵپەڕ و ئاژانس و پەیجەکانی هەواڵی لە سەکۆی فەیسبووک ئاگادار کردووەتەوە فەیسبووک کۆمەڵێک پێوەری نوێی داناوە بە ئامانجی کەمکردنەوەی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە".

ئاماژەی بەوەکردووە"کۆمپانیای فەیسبووک سەرجەم بەکارهێنەرانی لە عیراق ئاگاداردەکاتەوە لە بەشداریکردن لە کاردانەوەی (بەدڵبوون یان بەشداریکردن- لایک و شەیر) لە هەر بڵاوکراوە و پۆستێک لە یەکێک لە پەیجەکان کە بەشێوەیەکی دووبارە هەواڵی ساختە و ناڕاست دووبارە بڵاودەکاتەوە".

هەروەها فەیسبووک ئاگاداری سەرجەم ئەو پەیجانەی کردووەتەوە کە هەواڵی ساختە و ناڕاست بڵاودەکەنەوە پێیان رادەگەیەنێت کە رێکاری تایبەر بەرانبەریان دەگیریتە بەر.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن