کوردستانی

بە تۆمەتی دزیکردن کەسێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی دزیکردن کەسێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی دزینی جەگی دار و تەختە، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی ناوە بە تاوانەکەدا.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "دوای تۆماركردنی سكاڵا لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین (مكافحە) لەلایەن چەند كەسێكەوە كە بە ووتەی خۆیان لە چەند شوێنێكی جیاجیای شاری ڕانیە نزیكەی 500 جەگی تەختە و داریان لێدزراوە".

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە "بۆ ئەو مەبەستە پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخرا و دادوەر بڕیاریدا بەدەستگیركردنی تۆمەتبارانی نادیار، دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونی وورد بە سود وەرگرتن لە كامێراكانی چاودێری زانیاری پێویست بە دەستهات توانرا لە ماوەیەكی كەمدا كەسێك بەناوی (ه. م. ح) لەدایكبووی 1987 پیشە كاسب دەستگیربكرێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو "دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا لەبەردەم دادوەر و پۆلیسدا دانی نا بە تاوانەكەیدا دادوەر بڕیاریدا بەڕاگرتنی ناوبراو بەپێی مادەی 446 وە دەستیش گیرا بەسەر بڕی نزیكەی 100 جەگی دزراودا لێكۆڵینەوە بەردەوام".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن