کوردستانی

هەپەگە کوژرانی سێ سەربازی تورکیای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە کوژرانی سێ سەربازی تورکیای راگەیاند
مەودا میدیا-

هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە کوژرانی سێ سەربازی تورکی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد سەنگەرێکی هێزەکانی تورکیایان تێکشکاندووە.

ئەمڕۆ هەینی 13ی ئایاری 2022 ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکی گەریلاکانەوە بڵاوکردەوە و راگەیاند "چالاکیی هێزەکانمان لە زاپ و ئاڤاشین بەردەوامە دژی داگیرکەران کە چەکی کیمیایی و هەموو جۆرە تەقەمەنییەک بەکاردەهێنن".

ئاماژە بەوەکراوە "دوێنێ گەریلاکانی یەژاستار سێ چالاکییان لە ناوچەی وەرخەلێی ئاڤاشین دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە کە چالاکییەکیان لەڕێگەی تەقاندنەوە و دوو چالاکییەکەی دیکەش بە چەکی قورس ئەنجامدراون و دواتریش سوپای تورک پێنج جار ناوچەکەی بۆردوومان کردووە".

ئەوەش هاتووە "گەریلاکان لە رۆژانی 11 و 12ی ئایار زنجیرەیەک چالاکییان لە ناوچە جیاجیاکانی زاپ دژی سوپای تورک ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا سێ سەربازی تورکیا کوژراون و سەنگەرێکیش تێکشکێندراوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن