کوردستانی
"داھاتی ھاتوچۆی سلێمانی دەخرێتە سەر ژمارە بانکییەک لە ھەولێر"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، وەزیری ناوخۆ داھاتی ھاتوچۆی سنووری سلێمانی دەباتە ھەولێر و 20%ی داھاتی تازەکردنەوەی ساڵانەش دەخرێتە سەر ژمارە بانکییەکی ھەولێر.
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، وەزیری ناوخۆ داھاتی ھاتوچۆی سنووری سلێمانی دەباتە ھەولێر و 20%ی داھاتی تازەکردنەوەی ساڵانەش دەخرێتە سەر ژمارە بانکییەکی ھەولێر.
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند "بە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی ھەرێم داھاتی ھاتوچۆی سلێمانی، ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین دەخرێتە سەر ژمارە بانکییەک لە ھەولێر، ئەوەش ھەوڵێکە بۆ نەھێشتنی داھات لە بەڕێوبەرایەتییەکانی سلێمانی، ھەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین و کەمکردنەوەی داھاتی سلێمانی.
باسی لەوەشکردووە "وەزیری ناوخۆ لەگەڵ کۆمپانیایەک گرێبەستێکی ئیمزاکردووە کە دەبێت 20%ی ھەموو داھاتی ساڵانەی تازەکردنەوەی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل لە پارێزگاکانی سلێمانی، ھەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان بخرێتە سەر ژمارە بانکییەکی تایبەت لە ھەولێر".
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی دەشڵێت "بەپێی گرێبەستەکە تا 15 ساڵی دیکە ھیچ کەس و کۆمپانیایەک ناتوانێت گەراجی پشکنین و توندتۆڵی لە پارێزگاکانی سلێمانی، ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین دابنێت، ئەوەش لەلایەک قۆرغکاریە و لەلایەکیش پیلانێکە بۆ کەمکردنەوەی داھاتی سلێمانی".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


