کوردستانی

چاوەڕوانی کۆتایی هات و ئەم توێژەش مووچەکانیان وەردەگرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


چاوەڕوانی کۆتایی هات و ئەم توێژەش مووچەکانیان وەردەگرن
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بڕیارە ئەم هەفتەیە شایستەی دارایی مانگی سێی مامۆستایانی وانەبێژ  دابەشبکرێت، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژیش دەڵێت "چەکی مووچەی مانگی چواریش ئامادەکراوە".

ئەمڕۆ شەممە 14ی ئایاری 2022 کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ بە مەودا میدیای راگەیاند "لقی بانکی هەرێمی سلێمانی و دهۆک پێیان راگەیاندووین ئەم هەفتەیە پارەی مانگی سێی وانەبێژانی سنووری سلێمانی و دهۆک دەدرێت و پێشتریش هی هەولێر دراوە".

سەبارەت بە مانگی چواریش دەڵێت "چەکی بانکییان بۆ کراوە و لەم هەفتەیدا دەدرێتە پەروەردەکان، بەڵام نازاندرێت لە کەیەوە شایستەی دارایی مانگی چواری وانەبێژان دابەشدەکرێت".

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 20 هەزار مامۆستای وانه‌بێژ هەیە و حكومەت شایستە داراییەكانیان دابین دەكات،  بەپێی رێنماییەکی وەزارەتی دارایی ئەو وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن 350 هەزار مووچەکەیانە و ئەو وانەبێژانەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەیە 400 هەزار دینارە.

ر. ئ.




Qaiwan
Qaiwan