کوردستانی

مەزڵوم کۆبانێ پێشوازی لە بڕیارێکی ئەمەریکا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەزڵوم کۆبانێ پێشوازی لە بڕیارێکی ئەمەریکا دەکات
مەودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە پێشوازی لەو بڕیارەی ئەمەریکا دەکات کە تێیدا ئەمەریکا رۆژئاوای کوردستان لە سزاکانی قەیسەر دەردەکات.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بە بڕیارێک رۆژئاوای کوردستان و باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە سزاکانی قەیسەر دەردەکات و مەزڵۆم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات- ھەسەدەش پێشوازی لەو بڕیارە دەکات و دەڵێت "بڕیارەکەی ئەمەریکا بەرز دەنرخێنین بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ژێرخان و پاڵپشتی ئابووریمان".

مەزڵوم کۆبانێ راشیدەگەیەنێت "ئەو بڕیارە ھەنگاوێکە بۆ بەرپەرچدانەوەی داعش و ئومێدبەخش دەبێت بۆ ھەموو سورییەکان"، ئاماژەی بەوەشکردووە "پێشوازی لە ھەموو کۆمپانیاکان دەکەین بۆ ئەوەی لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا وەبەرھێنان بکەن".

لای خۆشییەوە مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رەخنە لە بڕیارەکەی ئەمەریکا دەگرێت و رایدەگەیەنێت "ئەو بڕیارە شێوەیەکە لە پشتیوانی و شەرعیەتدانە بە یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە کە گەورترین پێکھاتەی ھەسەدەن".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan