کوردستانی

لە قەزای خەبات جارێکی دیکە شەڕ روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لە قەزای خەبات جارێکی دیکە شەڕ روویدا
مەودا میدیا-

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە سنووری قەزای خەبات شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا لەسەر کێشەی زەویوزار دروستدەبێت، بەپێی زانیارییەکان لەلایەن پۆلیسەوە شەڕەکە کۆنترۆڵکراو و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

سەرچاوەیەک لە قەزای خەبات بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆش جارێکی دیکە لەسەر كێشەی زەویوزار لە قەزای خەبات شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویداوە، بەڵام هەر زوو هێزێکی پۆلیس دەچنە شوێنی رووداەوەکە و شەڕەکە کۆنترۆڵدەکەن".

بە وتەی سەرچاوەکە، رووداوەکە لە گەڕەکی هەرکییان لە نزیک مزگەوتی مەلاسەلیم هەرکی لە قەزای خەبات روویداوە و لەسەر کێشەی زەوی و زاربووە، بەڵام هیچ بریندار و کوژراوێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ-ش لە گوندی كەورەبەن-ی سەر بە قەزای خەباتی هەولێر شەڕ لەنێوان دوو برادا روویدا و بەهۆیەوە پێنج كەس كوژران و دووانی دیكەش برینداربوون.‏

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan