کوردستانی

بازاڕی زێڕ بەرەو سستبوون دەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بازاڕی زێڕ بەرەو سستبوون دەچێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
 
کارگێڕی سەندیکای زێڕەنگەرانی هەولێر رایدەگەیەنێت یەک مسقاڵی زیڕ لە بازاڕەکاندا لە ئێستادا بە 385 هەزار دینار دەفرۆشرێت بۆ کڕێنەوەش 380 هەزار دینار کەمترە، ئاماژەی بەوەشکرد لەئێستادا خواست لەسەر کڕینی زێڕ کەمترە.

هەندرێن عەبدولڕەحمان وەرتێ، کارگێڕی سەندیکای زێڕەنگەرانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "یەک مسقاڵی زیڕ لە بازاڕەکاندا لە ئێستادا بە 385 هەزار دینار دەفرۆشرێت بۆ کڕێنەوەش 380 هەزار دینار کەمترە، هەروەها لەئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ  بە 1811 دۆلاری ئەمەریکییە، بەڵام لە تورکیا یەک ئۆنسە زێڕ بە 1840 دۆلاری ئەمەریکی وەریدەگرن بەهۆی کەمبوونەوەی زێڕ".

لەبارەی دابەزینی بەهای دیناری عیراقی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریکی و کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ ناوبراو وتی "دابەزینی بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار کاریگەری هەیە لەسەر نرخی زێڕ و چ لە رووی دابەزین بێت یان بەرزبوونەوە بێت".

کارگێڕی سەندیکای زێڕەنگەرانی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد "بەهۆی قەیران و بەرزبوونەوەی نرخی زێڕەوە خواست لەسەر کڕینی زێڕ کەمبووەتەوە، تەنانەت لە پرۆسەی هاوسەرگیرێش کوڕان زێڕی زۆر بۆ کچان ناکەن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan