کوردستانی
کچێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ له رووداوێكی خۆكوشتندا كچێكی ئاوارهی شنگال له یهكێك له كهمپهكانی زاخۆ كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا، وەک پۆلیس ئاماژەی پێکردووە ئەو کچە تەمەنی 26 ساڵە.
ئەمڕۆ له رووداوێكی خۆكوشتندا كچێكی ئاوارهی شنگال له یهكێك له كهمپهكانی زاخۆ كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا، وەک پۆلیس ئاماژەی پێکردووە ئەو کچە تەمەنی 26 ساڵە.
نەهشەت سەلمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ رایگهیاند "دوانیوەرۆی ئەمڕۆ شهممه 14ی ئایاری 2022 کچێکی ئێزیدی لە کەمپێکی سهر به ئیدارهی سهربهخۆی زاخۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".
ئاماژەی بەرەکرد "ئەو کچەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە ئێزیدییە و ناوی (ر.ح.ع) تەمەن 26 ساڵ لە کەمپی (بێرسڤ) کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".
ئهو بهرپرسهی راگهیاندنی پۆلیسی زاخۆ ئەوەشی خستەڕوو "تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزاكه کراوە و رووداوهكه خۆكووشتن بووه، بەپێی مادەی 408 لە یاسای سزادانی عێراق لێکۆڵینەوە لەبارهی رووداوەکە دهستیپێكردووە".
س.ر
س.ر
بیروڕا


