کوردستانی
دەستڕێژی گولـلە لە دوکاندارێک کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمشەو لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە ئیدارەی راپەڕین دەستڕێژی گولـلە لە دوکاندارێک کرا و بە سەختی برینداربوو، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر توانیان تاوانبارەکە دەستگیربکەن.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو شەممە 14ی ئایاری 2022 ناحیەی سەنگەسەر کەسێک تەقەی لە دوکاندارێک کرد و بەسەختی برینداریکرد ".
ئاماژەی بەوەکرد "دوای رووداوەکەش دەستبەجێ تاوانبار لەلایەن هێزەکانی بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر دەستگیرکراو بریندارەکەش برینەکەی سەختە و لەئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە لە نەخۆشخانەی گشتیی رانیەیە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".
س.ر

بیروڕا