کوردستانی
جوتیار عادل: حکومەتی هەرێم دەستی بەسەر هیچ کێڵگەیەکی نەوتیدا نەگرتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی دەستبەسەردا گرتنی کێڵگەی نەوتی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە سەرجەم ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە گوایە حکومەتی هەرێم بە پشتیوانی هێزی چەکداری، دەستی بە سەر چەند کێڵگەیەکی نەوتی بای حەسەن و داودگورگەی سەر بە کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکوکدا گرتووە و داگیری کردوون".
ئاماژەی بەوەکرد "ئاشکرایە بە پێی دەستووری عیراق، سامانی گشتی هی هەموو خەڵکی عیراقە و هی کۆمپانیایەک نیيە، کۆمپانیای نەوتی باکوور چەندین ساڵە بەبێ هەبوونی یاسای نەوت و غاز، کار دەکات و دەستوور پێشێل دەکات، ئەگەر كۆمپانیای نەوتی باکوور لە خەمی چارەسەکردنی کێشەکانە بوایە یاسای نەوت و غاز بە پێی دەستوور تەشریع بکرێت".
وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتی "بۆیە ئەو هەڵمەتەی دژی هەرێم دەستیانپێکردووە هۆکارەکەی سیاسییە و هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و ئەو تۆمەتانەی دژی هەرێم بڵاوی دەکەنەوە، دوورن لە راستییەوە و تەنیا بۆ دروستکردنی ئاژاوە و دژی مافەکانی خەڵکی کوردستانە".
س.ر

بیروڕا