کوردستانی

وەزیری کارەبای هەرێم: لە کابینەی نۆیەم 615 مێگاوات کارەبا زیادیکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری کارەبای هەرێم: لە کابینەی نۆیەم 615 مێگاوات کارەبا زیادیکردووە
مەودا میدیا-

وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان 615 مێگاوات کارەبا زیادیکردووە، ئاماژەبەوەشدەکات ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبا 7052 مێگاواتە.

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان 615 مێگاوات کارەبا زیادیکردووە، هەروەها لە رێگەی وزەی خۆرەوە 112 مێگاوات کارەبا بۆ کارەبای نیشتمانی زیاددەبێت".

وەزیری کارەبای هەرێم وتی "لە دەستپێکی کابینەی نۆیەم توانای بەرهەمهێنانی کارەبا 2686 مێگاوات بوو، بەڵام لەئێستادا تواناکەی زیادیکردووە بۆ 3321 مێگاوات".

وتیشی "ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبا 7052 مێگاواتە، هەروەها بەدەیان هەزار کیلۆمەتر تۆڕی کارەبامان گەیاندووەتە گەڕەک و ناوچە ئاوەدانکراوەکان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan