کوردستانی
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت سبەینێ دووشەممە کاتەکانی بەرەبەیان شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە كاریگەری خۆڵبارینەكە كۆتایی پێدێت.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد "سبەینێ دووشەممە 16ی ئایاری 2022 لەكاتەكانی بەرەبەیان شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەكانی ھەرێم دەگرێتەوە، كاریگەریەكی زیاتری دەبێت لەسەر ناوچەكانی پارێزگای كەركوك و سنووری ئیدارەی گەرمیان، لەكاتەكانی شەودا كاریگەری كەم دەبێتەوە، بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 17ی ئایاری 2022 كاریگەری خۆڵبارینەكە كۆتایی پێدێت".

وەک پێشبینی کردووە "سبەینێ دووشەممە لەكاتەكانی بەیانیدا ئەگەری بارانێكی كەم بۆ مامناوەندی كورتخایەن لە بەشێكی ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای دھۆك و ھەولێر دەبێت، پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ كە كەشێكی گەرمی ھەیە لە سبەینێدا 5-7 پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی بەرزترین 26 پلە و نزمترین 19 پلە، ھەولێر 28 بە 22 پلە ، دھۆك 27 بە 20 پلە ، ھەڵەبجە 31 بە 22 پلە ، كەركوك 30 بە 24 پلەی سیلیزی دەبێت، هەروەها لەناوچەكانی گەرمیان بەرزترین پلە 33 پلە و نزمترینیش 24 پلە، لە سنووری ئیدارەی راپەرین 27 بە 22 پلە، لە سنووری ئیدارەی سۆران 25 بە 29 پلەی سیلیزی دەبێت، خێرای با لە كاتەكانی پێشنیوەڕۆوە تا ئێوارە ناوبەناو لە ئاڕاستەی باكووری رۆژئاواوە چالاك دەبێت بەخێرای 20 تا 45 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا".
س.ر
س.ر
بیروڕا