کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێک ئاراستەی مامۆستایان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێک ئاراستەی مامۆستایان دەکات
مەودا میدیا-

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مامۆستایانی کوردستان دەکات و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازێت.

لە پەیامەکەیدا هاتووە "ئەمڕۆ 15ی ئایار بە ڕێزەوە یادی هەموو ئەو مامۆستا تێکۆشەر و ماندوونەناسانە دەکەینەوە کە رۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان گێڕاوە لە مێژووی خەباتی سیاسیی گەلەکەمان و هاوشانی پێشمەرگە قارەمانەکان قوربانیی گەورەیان داوە لەپێناو خاکی کوردستان. مێژووی شکۆداری مامۆستایان لە پێشخستی رەوتی خوێندن و پەروەردەکردنی نەوە یەک لەدوای یەکەکانی کوردستان لەبیر ناکەین و لەبەردەم ئەو مێژووە زێڕینەدا سەری ڕێز دادەنەوێنین".

ئاماژەی بەوەکرد "لە ساڵانی رابردوودا مامۆستایانی خۆشەویستی کوردستان بە دۆخێکی سەختی داراییدا تێپەڕین، بەڵام بە دڵسۆزی و پشوودرێژی خۆیان بەردەوامییان بە رەوتی خوێندن داوە و بەردەوامبوون لە پرۆسەی فێرکردن و دروستکردنی نەوەیەکی نوێخواز. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرانبەر ئەو هەڵوێستە جوامێرانەیە وەفادار دەبێت و بەڵێنتان پێدەدەین هەموو هەوڵێک بدەین لەپێناو دەستەبەرکردنی مافەکانتان"

س.ر
Qaiwan
Qaiwan