کوردستانی
لە قەزای بازیان کارەبای نیشتمانی دەبێت 24 کاتژمێر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاگاداریی دانیشتووانی سنووری قایمقامییەتی بازیان و سنووری پارێزگای سلێمانی دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبای هەرێم وزەی کارەبا بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دابیندەکات.
ئەمڕۆ 15ی ئایاری 2022 کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان وزەی کارەبا بۆماوەی 24 کاتژمێر دابیندەکات بۆ هەندێک ناوچە".
ئاماژەی بەوەکرد "ئەم وزەیە بۆ هەمووناوچەکانە وەک تاقیکردنەوەیەک بۆ دیاریکردنی بەرکەوتەی پارێزگاکان لە وزەی کارەبا لە رێگەی ئەم تاقیکردنەوەیەوە رێژەی پێدانی کارەبای پارێزگاکان دیاریدەکرێت".
س.ر

بیروڕا