کوردستانی
زاوایەک دەستڕێژی گولـلەی لە ماڵە خەزووری کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشکرایکرد شه‌وی رابردوو كه‌سێك هێرشیكرده سه‌ر ماڵی خه‌زوری و دوو كه‌سی برینداركردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی ئایاری 2022 هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی شۆڕش، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی خێزانیه‌وه پیاوێك هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر ماڵی خه‌زوری و ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی لێكردوون".
ئاماژەی بەوەكرد "له‌ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه هاوسه‌ره‌كه‌ی و برای هاوسه‌ره‌كه‌ی برینداركردووه و ده‌ستبه‌جێ گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی، لە ماوەیەکی کەمدا توانراوە تاوانبارەکە دەستگیربکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه و هێرشكردنه سه‌ر ماڵی خه‌زوری، بۆ كێشه‌ی خێزانی پێشتر ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه".
لە ماوەی ئەم مانگەدا ئەمە سێیەم رووداوە لە هەرێمی کوردستان روویدابێت کە زاوا هێرشی کردبێتە سەر ماڵە خەزووری و تەقەیان لێبکات کە دووانیان لە قەزای چەمچەماڵ بوون و یەکێکیشیان هەولێر، لە ئەنجامی ئەم رووداوانەش پێنج کەس کوژراون و چواری دیکەش برینداربوون.
س.ر

بیروڕا