کوردستانی
200 ملیارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سهرۆكى نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشکرایکرد 200 ملیار دیناری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، له بهغداوه بۆ هەولێر نێردرا.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "پاش تەواوکردنی رێکارەکان ئەمڕۆ یهكشهممه 15/5/2022، 200 ملیارەکەی هەرێمی کوردستان بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی نێردرا".
لەئێستادا پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و بەپێی خشتەی مووچە بێت رۆژی 30ی ئایاری 2022 دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان کۆتایی دێت.
س.ر

بیروڕا