کوردستانی
سلێمانی؛ سێ تەقەکەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سێ کەسیان بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکردووە و دەستیشیان گرتووە بەسەر دوو چەکدا لە جۆری کڵاشینکۆف و دەمانچەدا.
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سێ کەسیان بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکردووە و دەستیشیان گرتووە بەسەر دوو چەکدا لە جۆری کڵاشینکۆف و دەمانچەدا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی دەنگی تەقە لە گەڕەكی چوارباخ لە شاری سلێمانی بیسترا، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگاری گەیشتنە شوێنی مەبەست و توانرا لە كەمتر لە کاتژمێرێك تەقەكەرەكان بدۆزرێتەوە و دەستیگیربكرێن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لەئێستادا تۆمەتباران (د. ق. ح. لەدایكبووی 1997، أ. ق. ح. لەدایكبووی 2002، ش. د. ع. لەدایكبووی 2002) دەستگیرکراون".
باسی لەوەشکردووە "بەبڕیاری دادوەر تۆمەتباران راگیراون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر دوو چەك لە جۆری یەك كڵاشینكۆف و یەك دەمانچە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە.
ر. ئ.
بیروڕا


