کوردستانی

داعش هێرشیکرد و کوژراو و بریندار هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داعش هێرشیکرد و کوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا-

میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە لە نزیک شارەدێی ریاز لە پارێزگای کەرکوک چەکدارانی داعش هێرشیان كردە سەر خاڵێكی تەناهی هێزەكانی عیراق، بەگوێرەی زانیارییەکان بەوهۆیەوە کوژراو و بریندار هەیە.

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیا عیراقییەکان ئەمڕۆ هێرشێكی داعش بۆ سەر خاڵێكی هێزە ئەمنییەکان لە دەوورووبەری گوندی ئەبو خەناجر لە نزیك شارەدێی ریاز لە باشووری رۆژئاوای كەركوك تێكشكێنرا، لەو هێرشەدا "دوو چەكداری داعش و كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكانی عیراق كوژران".

ئاماژەیان بەوەشکردووە، رووبەڕووبوونەوەکەی داعش و هێزە عیراقییەکان لە چوارچێوەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی هێزە عیراقییەکان بووە لەو ناوچەیە و دەستبەسەر دوو حەشارگەی گەورەی چەک و تەقەمەنی داعش گیراوە و دوو چەکداریشیان  لێ کوژراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ داعش هێرشیکردە سەر خاڵێکی سەر بە لیوای دووی پۆلیسی فیدراڵی عیراق لەنێوان داقوق و دۆڵی زغیتوون لە سنووری پارێزگای كەركوك و بەو هۆیەوە كارمەندێكی لیواكە كوژراوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan