کوردستانی

ئەو خۆڵبارینەی روو لە ھەرێم دەکات کاریگەری کەمدەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو خۆڵبارینەی روو لە ھەرێم دەکات کاریگەری کەمدەبێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

شەپۆلێکی خۆڵبارین عیراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانیش دەڵێت "کاریگەرییەکەی لەسەر هەرێمی کوردستان کەمتر دەبێت".

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "شەپۆلێکی خۆڵبارین لە رۆژئاوای سوریاوە بەهۆی بەبیابانبوونی سوریاوە روو لە باشوور و ناوڕاستی عیراق دەکات و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستانیش دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "کاریگەریی شەپۆلەکە لە ئەمشەوەوە لەسەر ناوچەکانی سلێمانی، گەرمیان، کەرکوک و هەولێر دەردەکەوێت، بەڵام کاریگەرییەکەی وەکو شەپۆلی جاری پێشوو لەسەر هەرێمی کوردستان چڕ نابێت".

بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی راشیگەیاند "بەگوێرەی پێشبینییەکان لە درەنگانی ئێوارەی سبەینێ و شەوی داهاتووەوە کاریگەری نامێنێت و بەرو کۆتایی دەچێت".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan