کوردستانی
دەربەندیخان؛ مێرمنداڵێک لە چەمی دێوانەدا خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ لە گوندی چەمی دێوانەی سەر بە بەنداوی دێوانە لە سنووری قەزای دەربەندیخان خنکا، منداڵەکە ناوی ئاکار ئەرکانە و بەمەبەستی مەلەکردن لەگەڵ هاوڕێکانیدا چوەتەناو چەمەکە و خنکاوە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئاکار ئەرکان-ی تەمەن 15 ساڵ خوێندکاری پۆلی 9ی بنەڕەتی بووە، ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ مەلەکردن چووەتە چەمی دێوانە و خنکاوە، ئاکار دانیشتووی گوندی بەرکەلە بوو لە نزیک قەزای دەربەندیخان.
ئەرکان بەمەبەستی مەلەکردن لەگەڵ هاوڕێکانیدا چووەتەناو چەمی دێوانەی سەر بە بەنداوی دێوانە لە قەزای دەربەندیخان و دواتریش خنکاوە.
سەبارەت بە رێنمایی بۆ ئەو هاوڵاتییانەی بۆ گەشت دەچنە ناوچەكە، بەرپرسانی بەرگریی شارستانی دەڵێن، هەرچەندە رێنمایی تەواو دەدرێتە هاوڵاتییان، بەڵام هاوڵاتییان پێداگیری دەكەن و ئەگەر رێوشوێنەكان جێبەجێنەکرێن، مەترسیی و ژمارەی قوربانییەکانیش زیاد.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا