کوردستانی
وادەی کۆتایی خۆڵبارین راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئایار گەشتی فڕۆکەخانەکانی بەغدا و سلێمانی و نەجەف بەھۆی کاریگەریی خۆڵبارین بۆ کاتێکی نادیار راگیران، دەستەی کەشناسیی عیراقیش رایگەیاند، کاریگەری ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە تاکو ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین پارێزگاکانی عیراق و چەند ناوچەیەکی ھەرێمی گرتووەتەوە، بەھۆیەوە سەدان کەس رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون و دەوام لە چەند پارێزگایەکیش راگیرا.
ھاوکات گەشتی فڕۆکەخانەکانی بەغدا، سلێمانی و نەجەف بەھۆی کاریگەریی خۆڵبارین بۆ کاتێکی نادیار راگیران، تەندروستیی کەرکوکیش رایگەیاند، بەھۆی تەنگەنەفەسی، بەیانی ئەمڕۆ 138 کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران و بەھۆی تێکەڵبوونی مادەی زیانبەخش بە خۆڵەکە و کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر کۆئەندامی ھەناسە، خۆڵبارینی ئەمجارە مەترسیدارە و پێویستە ھاوڵاتییان خۆیان بپارێزن.
ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە پارێزگاکانی سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕینیشی گرتووەتەوە و ئاستی بینین زۆر کەمبووەتەوە، دەستەی کەشناسیی عیراقیش رایگەیاند، کاریگەری ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە تاکو ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا