کوردستانی

لە باخێکی سیتەک ژنێک بە فیشەک بریندارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە باخێکی سیتەک ژنێک بە فیشەک بریندارکرا
مەودا میدیا-

لە دوو چالاكی جیادا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەک سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دوو لەو تۆمەتبارانە بە تۆمەتی برینداركردنی ژنێك دەستگیركراون. 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی دەنگی تەقە بیسترا لە یەكێك لە باخەكانی سیتەک، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەک گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و دەركەوت كە ژنێك بەفیشەک برینداركراوە، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد، سەرئەنجام توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێک لە جۆری دەمانچە كە تەقەی پێكرابوو".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لەئێستا هەردوو تۆمەتبار (ف. ع. م. لە دایكبووی 2002 ) و (ع. م. ح. لەدایكبووی 1983 ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405-31 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".

باسی لەوەشکردووە، لە چالاكییەكی دیکەدا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەک تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەچەقۆ هێرشی كردبووە سەر هاوڵاتییەک و برینداری كردبوو دواتر هەڵهاتبوو، لەئێستادا تۆمەتبار (ر. ع. س. لەدایكبووی 1999 ) بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan