کوردستانی
دوای شەش رۆژ لە دیارنەمانی تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای شەش رۆژ لە دیارنەمانی له‌ناحیه‌ی چڕه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای دهۆك، ته‌رمی هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 61 ساڵ له‌ناحیه‌ی ئه‌لقوشی سنوری شاری موسڵ دۆزرایه‌وه.
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "شەش رۆژ لەمەوبەر هاوڵاتییه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی چڕه به‌ناوی (عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل) له ماڵ بێسه‌روشوێن بوو، ئه‌مڕۆ شەممە 21ی ئایاری 2022 ته‌رمه‌كه‌ی له ناحیه‌ی ئه‌لقوشی سه‌ر به پارێزگای موسڵ دۆزرایه‌وە".
ئاماژەی بەوەکرد "ئەو پیاوە تەمەنی 61 ساڵە و سێ هاوسەری هەیە، له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ی له‌پزیشكی دادی دهۆكه به مه‌به‌ستی دیاریكردنی هۆكاری سه‌ره‌كی مردنه‌كه‌ی، چونكه هیچ ئاسه‌وارێكی پێوه دیار نییه".
ئەوەشی خستەڕوو "هه‌رچه‌نده شوێنی رووداوه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری پارێزگای دهۆكه، به‌ڵام ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی پۆلیسی دهۆك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ناحیه‌ی ئه‌لقوش به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردووه به مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری مردنی ئه‌و هاوڵاتییە".
س.ر