کوردستانی
تورکیا بە چڕی سنووری ئامێدی بۆردوومان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرچاوەیەک لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی ئامێدی بۆردووماندەکەن، دەشڵێت "تائێستا زیانەکان نەزاندراوە".

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە ئامێدی وەرگرتووە، ماوەی کاتژمێرێکە فڕۆکەکانی تورکیا دەوورووبەری گوندەکانی گوهەرز و بەلاڤە لە سنووری ناحیەی دێرەلوک سەر بە قەزای ئامێدی بە چڕی بۆردووماندەکەن.
باسی لەوەشکرد، بەهۆی نزیكیی شوێنی بۆردومانەکە لە گوندنشینان، ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لای هاوڵاتییانی ناوچەکە دروستبووە.
سوپای تورکیا بەبیانوی بووونی گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە بەردەوام ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکات، ئەوەش بووەتە هۆی چۆڵکردنی دەیان گوند و نوچەی نیشتەجێبوون لە لایان هاوڵاتییانەوە.
ر. ئ.