کوردستانی

هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریدا بە راگرتنی مامه‌ڵه‌ی ئه‌و تابلۆیانه‌ی رسوماته‌كه‌ی دوو ملیۆن دیناره‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریدا بە راگرتنی مامه‌ڵه‌ی ئه‌و تابلۆیانه‌ی رسوماته‌كه‌ی دوو ملیۆن دیناره‌
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت "به‌هۆی مه‌ترسی له‌ روودانی رووداوێكی نه‌خوازراو له‌كاتی دروستبوونی ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ی كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆ دروستبووه‌، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاردراوه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌ی ئه‌و تابلۆیانه‌ی رسوماته‌كه‌ی دوو ملیۆن دیناره‌ به‌ كاتی رابگیردرێت، ئاماژە بەوەشدەکات قەرەباڵغییەکی زۆر لەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ هەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئایاری 2022 موقه‌ده‌م بەختیار محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دوای ده‌رچوونی رێنمایی ژماره‌ 2ی 2022ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ تابلۆی یه‌كگرتوو له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ قه‌ره‌باڵغی زۆریان له‌سه‌ره‌ و تائێستا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان".

ئەوەشی خستەڕوو "یه‌كێك له‌ ماده‌ی رێنمایی ژماره‌ 2ی 2022ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم باس له‌ پێدانی جۆره‌ ژماره‌یه‌ك ده‌كات كه‌ رسوماته‌كه‌ی بڕی دوو ملیۆن دیناره‌ له‌ بڕگه‌یه‌كی دیكه‌شدا باس له‌ ژماره‌ی نایاب ده‌كرێت، كه‌ تائێستا كێشه‌ی له‌سه‌ر دروستنه‌بووە و كاتی فرۆشتنی نه‌هاتووه‌، به‌ڵكو له‌ ئاینده‌دا له‌ زیادكردنێكی ئاشكرادا ده‌فرۆشرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "به‌هۆی مه‌ترسی له‌ روودانی رووداوێكی نه‌خوازراو له‌كاتی دروستبوونی ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ی كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆ دروستبووه‌، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاردراوه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌ی ئه‌و تابلۆیانه‌ی رسوماته‌كه‌ی دوو ملیۆن دیناره‌ به‌ كاتی رابگیردرێت تاوه‌كو میكانزمێكی گونجاوتر دەدۆزرێتەوە".


س.ر
Qaiwan
Qaiwan