تەندروستی

هەنگوینی مەلەکی چییە و سوودەکانی چییە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەنگوینی مەلەکی چییە و سوودەکانی چییە؟
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد


لەشکر حمید، ئەندازیاری خۆراک لە رێگەی مەودا میدیاوە باس لە هەنگوینی مەلەکی دەکات و سوودە تەندروستییەکانی ئەو جۆرە هەنگوینە دەخاتەروو.

لەشکرد حمید رایگەیاند "هەنگوینی مەلەکی لە رێگەی هەنگی تازە پێگەیشتووە دروست دەکرێت کە دەوڵەمەندە بە رێژەیەکی زۆر لە پرۆتینە  پێویستەکان، هەنگەکان هەنگوینی مەلەکی بەرهەم دەهێنن کە لە هەنگوینی ئاسایی جیاوازە کە سەرچاوەی سەرەکی خۆراکی مەلیکەیە لەبەر ئەوە ناونراوە هەنگوینی مەلەکی". 

ئاماژەی بەوەشکرد "مەلیکە بە خواردنی هەنگوینی مەلیکی یارمەتی زیادبوونی قەبارەی دەدات وەگەشەکردنی هێلکەدانی مەلیکە چالاک دەکات، هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی تەمەنی مەلیکە  20  هێندە لە تەمەنی هەنگەکانی تر زیاتر بێت بەمەش تەمەنی مەلیکە درێژ دەکات و وە لەماوەی 5 بۆ 6 مانگ دا لە خانەکانی هەر خێزانی هەنگەکاندا دەتوانن نزیکەی  500 گم هەنگوینی مەلەکی خزن بکەن بۆ مەلیکە  کە ئەم رێژەیەش زۆرە مەلیکە هەمووی ناخوات بەشی زۆری کە دەمێنێتەوە هەنگەوانەکان دەری دەکەن و دەیفرۆشن".

ئەو ئەندازیاری خۆراکە سوودەکانی هەنگوینی مەلەکی خستەروو کە برینتن لە:

-رێکخستنی پەستانی خوێن: سەرچاوە زانستی یەکان ئاشکرایان کردوە ئەو جۆرە پرۆتینانەی لەناو هەنگوینی مەلەکی دا هەیە کاریگەری راستەوخۆی هەیە بۆ سەر ئاستی پەستانی خوێن لە مۆڤ دا بە شێوەیەکی درێژ خایەن لە کاتێکدا کە تێکەڵە لەگەڵ پۆتاسیۆم د ا بەڵام دەبێتە هۆی کەم بوونی پەستان لەسەر خوێنبەرەکان و دڵ لەم حاڵەتەدا  رێژەی مەترسی توشبوون بەنەخۆشی دڵو خوێنبەرەکان کەم دەکات.

-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزا سودبەخشەکانی تێدایە کە گرنگن بۆ لەش وەکو کالسیۆم و ئاسن و پۆتاسیۆم  و وەکۆمەڵەی ڤیتامین 
(B) و ترشی فۆلیک، هەروەها هەنگوینی مەلەکی سەرچاوەیە بۆ زیاتر لە (17) جۆر لە ترشە ئەمینی یەکان کەلەو ژمارەیە (8) جۆریان لەشی مرۆڤ توانای دروست کردنی نی یە دەبێت وەری بگرێت.

-پارێزگاری لە رێژەی کۆلسترۆڵ دەکات: هەرچەندە خواردنی شیرینی کاریگەری هەیەلەسەر بەرزبوونەوەی کۆلسترۆڵ، بەڵام هەنگوینی مەلەکی ڕێژەی کۆلسترۆڵی زیانبەخش کەم دەکات لە لەشی مرۆڤ دا.

-نەزۆکی کەم دەکات: هەنگوینی مەلەکی کاردەکات لەسەر بەهێزکردنی هێلکەدان ئەمەش دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی نەزۆکی و بەهۆی بوونیجۆرێکی تایبەتی پرۆتین لەناوی دا، هەروەها پارێزگاری لە توشبوون بە نەخۆشی شێر پەنجە دەکات بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسان لە ناوی دا کە بەرگری بەهێز دەکات  ئەمەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.

-کەمکردنەوەی مەترسی توشبوونی ئیلتیهاب و کەمکردنەوەی نیشانەکانی پیری بۆ پێست و قژ، هەروەها کرداری هەرسکردن رێکدەخات و بەرگری بەهێز دەکات و کەمکردنەوەی ئازاری سووڕی مانگانە و هۆکارە بۆ زوو چاک بوونەوەی برین.

-هەنگوینی مەلەکی کاریگەری زۆری هەیە بۆ زیادکردنی توانای سێکسی پیاو  کە بە پێی توێژینەوەکان هەنگوینی مەلەکی رێژە و کوالیتی سپێرم زیاد دەکات وە رێژەی تستۆسترۆن زیاد دەکات کە بە شێوەیەکی گونجاو توانای مناڵ بوون زیاد دەکات  و ماوەی سێکس درێژ دەکاتەوە  وە  هەستی ماندووبوون و هیلاکی ناهێڵێت لەدوای سێکس وە هەستی سێکسی زیاد دەکات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە