کوردستانی

لەبارەی راگرتنی مەشق و راهێنانەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لەبارەی راگرتنی مەشق و راهێنانەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان رایدەگەیەنێت بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ راگرتنی مەشق و راهێنانەکانی هێزەکانی پێشمەرگە  ئاماژەی بەوەشکرد لە کاتی گونجاودا بڕیاری گونجاو دەدەین.

لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان سەبارەت بە راگرتنی مەشق و راهێنانەکانی پێشمەرگە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ راگرتنی مەشق و راهێنانەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە کە هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە، لەبەر ئەوە مەشق و راهێنانەکان رانەگیراوە".

جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر بزانین مەترسی هەیە لەسەر گیانی پێشمەرگەکان، چونکە لەکاتی مەشقکردندا خەڵکێکی زۆر کۆدەبێتەوە ئەو کاتە بڕیارێکی گونجاو دەدەین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان