کوردستانی

لەم شارەی کوردستان کافتریاکان و مەلەوانگەو چایخانەکان داخران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم شارەی کوردستان کافتریاکان و مەلەوانگەو چایخانەکان داخران
مەودا میدیا-

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە شاری کەرکوک پۆلیسی شارەکە بڕیاریدا تەواوی کافتریاو هۆڵەکانی وەرزش و مەلەوانگەکان دابخات تا ماوەیەکی نادیار.

ئەفراسیاو کامیل، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند "بەهۆی ئەوەی چەند حاڵەتێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکە تۆمارکراوە، بڕیارماندا بۆ بەرژەوەندی گشتی شوێنە گشتییەکان دابخەین".

ئەوەشی خستەڕوو "بۆ ئەوەی ئەو نەخۆشیە زیاتر بڵاونەبێتەوەو حاڵەتی خراپ نەیەتە پێشەوە بڕیارماندا کافتریاو مەلەوانگەو هۆڵی وەرزش و چایخانەکان بۆ ماوەیەکی نادیار".

دوێنێ سێشەممە وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویکردەوە چوار حاڵەتی توشبووی کۆرۆنا لە کەرکوک تۆمارکراوە کە خێزانێکی عەرەبن و لە ئێران گەڕاونەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان