کوردستانی

هیچ زانیارییەک لە بارەی هاتنی پارەکەی بەغدا نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هیچ زانیارییەک لە بارەی هاتنی پارەکەی بەغدا نییە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری لقی بانکی ناوەندی عیراق لە هەولێر رایدەگەیەنێت تا ئێستا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەخوارەوەتە سەر حساب بانکی هەرێم.

حاجی عابید مزوری، بەڕێوەبەری لقی بانکی ناوەندی عیراق لە هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "تا ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی شوبات پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەخراوەتە سەر حساب بانکی هەرێمی کوردستان".

ئەوەشی خستەڕوو "نازانین هۆکارەکەی چییەو هیچ زانیاریمان نییە لەسەر ئەوەی کەی دەخرێت یان بۆچی تا ئێستا دواکەوتووە".

بەهۆی دواکەوتنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە مانگانە بەغدا رەوانەی هەرێمی دەکات مووچەی مانگی 11 زیاتر دواکەوتووە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان