کوردستانی

لە كوردستان 51 گومانلێكراوی كۆرۆنا تۆماركراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە كوردستان 51 گومانلێكراوی كۆرۆنا تۆماركراون
مەودا میدیا-

جێگری تەندروستی زانكۆی زانستە پزیشكییەكان لە شاری سنە رایدەگەیەنێت لە شاری سنە 51 كەسی گومانلێكراو بە نەخۆشی كۆرۆنا خراونەتە ژێر چاودێریەوە.

ئیبراهیم قادری، جێگری تەندروستی زانستە پزیشكییەكان لە شاری سنە رایگەیاند "كۆرۆنا یەكێكە لەو ڤایرۆسانە كە گەشتگیرەو پێشبینی دەكرێت لە بەشی هەرەزۆری وڵاتان بڵاوببێتەوە، هۆكارەكەشی گواستنەوەو هاتووچۆی هاوڵاتیان لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی تر".

ئەوەشی خستەڕوو "تائێستا لە پارێزگای سنە هیچ حاڵەتی كۆرۆنا تۆمار نەكراوە بەڵام 51 كەس بە گومانی بونی نەخۆشیەكە لەژێر چاودێریدان و تائێستا 21 كەس لەو كەسانە پشكنینیان بۆ كراوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان