کوردستانی
لەسلێمانی دوو داعش دەستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت بۆ پاراستنی سەروماڵی تەواوی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و بۆ ئارامی و سەلامەتی هاوڵاتیان مەفرەزەكانی ئاسایش توانیان دوو تیرۆرستی بە رەگەز عەرەب دەستگیر بكەن.
لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ مەودا میدیا نێردراوە هاتووە "لە رۆژی 1ی ماسی ساڵی ڕابردوو تاوانبارێك بە ناوی (ك،ح، ا) بە فەرمانی دادوەر دەستگیركرا بەپێی ماددەی 2ی تیرۆر، ناوبراو چەكداری داعش بووە لە شاری رومادی لەسەر دەستی ئەمیرێكی داعش بەیعەتی وەرگرتبوو و بە 5 ساڵ زیندانی كرا".
هەروەها لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2019 تاوانبار (ح،م،ع) بە فەرمانی دادوەر بە پێی ماددەی 2ی لە یاسای بەرنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیربكرێت كە چەكداری داعش بووە لە شاری موسڵ لە سەر دەستی ئەمیرێكی داعش بەیعەتی وەرگرتوەە و بە پێنج ساڵ زیندانی كرا".