کوردستانی

دەستلەكاركێشانەوەی بە كۆمەڵ لەناو حزبێك دەستیپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستلەكاركێشانەوەی بە كۆمەڵ لەناو حزبێك دەستیپێكرد

مەودا میدیا-

ژمارەیەك ئەندام و لایەنگر و بەرپرسی بازنەی هاوپەیمانی نیشتمانی دەستیان لەكاركێشایەوە و پێیان وایە ئامانجەكانی هاوپەیمانی لە گشتییەوە گۆڕدراون بۆ كەسی.

لە روونكردنەوەیەكی ئەو ئەندامانە كە وێنەیەكی دەست مەودا میدیا كەوتووە هاتووە "لە ماوەی ڕابردوودا دڵسۆزانە و لێ بڕاوانە بە ئامانجی بەرژەوەندی گشتی و مۆدێلێكی نوێی حزبایەتی دەستماندایە هاوپەیمانی و لە قۆناغە سەختەكاندا خۆڕاگر و دڵسۆز و لێبڕاوبوین، بەڵام بەداخەوە هاوپەیمانی بە مەبەست لە ڕێگای خۆی لایداوەو بەرەو هێنانەدی ئامانجەكان هەنگاو نانێ، بەڵكو ئامانجەكانی لە گشتییەوە گۆڕاون بۆ شەخسی و بەرژەوەندی تایبەت تێیدا زاڵە، ئێمە دەمانویست هێزێكی كاریگەربین نەك دوكانی سیاسی كە ناشەفافی تێیدا گەشە بكات".

باس لەوەشكراوە "دەمانەوێت لێرەوە رایبگەیەنین كە هیچ پەیوەندیەكمان بە هاوپەیمانی نیشتیمانیەوە نامێنێت و پێمانوایە مانەوە تێیدا جگە لە بەهەدەردانی تواناكانمان هیچی تر نیە، سوپاسی دڵسۆزانمان دەكەین و دڵخۆشین بەو هاوڕێیانەی لە هاوپەیمانیدا ناسیمانن و دڵنیاین بە دڵێكی گەورەوە كاردەكەن، بەڵام دواجار ئەوانیش دەبنە قوربانی هەنگاوی بەرژەوەندیخوازانە، دەشزانین بۆ وازهێنانی هەر هاودیدێكمان لەبری بەخۆداچونەوەو چارەسەركردنی كێشەكان پەنجەی تۆمەتمان ئاڕاستە دەكەن و لەوەشدا گەردەنتان ئازابێت".

ژمارەی ئەو ئەندام و بەرپرسانەی هاوپەیمانی كە وازیان هێناوە 33 كەس دەبن سەرەڕای ئەوەی باس لەوەكراوە ژمارەیەكیش لەگەڵمانن بەڵام پێیان باش نەبووە ناویان بڵاوبكرێتەوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان