کوردستانی

لەسلێمانی بڕیار لە داخستنی كافتریاو چایخانەكان دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسلێمانی بڕیار لە داخستنی كافتریاو چایخانەكان دەدرێت

مەودا میدیا-

سەرۆكی لیژنەی هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە پێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان و بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا تەواوی كافتریاو شوێنە گشتییەكان دادەخرێن.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقمایەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە پێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان و بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا تەواوی كافتریاو شوێنە گشتییەكان دادەخرێن و چەندین بڕیاری گرنگ و پێویست دەدرێن لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان".

ئەوەشی خستەڕوو " بڕیاری داخستنى كافتریا و چایخانە و مەلەوانگە و ئەو شوێنە گشتیانەی كە هاوڵاتی لێی كۆدەبێتەوە هەروەها دانانی پرسە و چەند بڕیارێكی تر لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان".

لای خۆیەوە هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاری داخستنی كافتریا و مەلەوانگە و شوێنە گشتییەكان لە دەستی ئێمە نییە و ئێمە تەنها رێنمایی تەندروستی دەدەینە هاوڵاتیان".

بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا ئەو هاوڵاتیانەی لە ئێران دەگەڕێنەوە بۆ ماوەی 14 رۆژ بخرێنەژێر چاودێری لە پێناو بەرژەوەندی گشتی.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان